مظفر یوسفی
ژیان نامه،شێعر،وتار
 
 

بۆیە ھێما لە بوارە کانی خوڵقاندن و داڕشتی شێعریی و راڤە و توێژینەوەی دەقەکـانی کلاسیک و نوێی کوردی و تا ڕادەیەکیش فارسی لە کۆڕ و کۆنگرەی فەرھەنگی – ئەدەبی و ھەر وەھا پانتای چاپەمەنیەکاندا لە پاراستن و بووژاندنەوەی زمانی زگماکی و نەتەوەیی خۆی ھەوڵی داوە کەبەپێی وتەکانی خۆی لە یەکێک لە وتارەکانیدا کە دەڵێت:

(( زمان کوردی یەکێ لەو بابەتانەیە کەبە ھۆی پراوە و پەرتووکە ئاینیەکانەوە و ھەر وەھا شعیر و ھۆنیای ڕەسەنەوە،جگە لەوەی کە لە شاڵاوی فوتان پارێزراوە،تەنانەت لەسەرھەڵدان و گەشەی مێژووی خۆیشی دانەبڕاوە و بەردەوام بە گەڕاوگەردەی وشەسازی و ڕەستە سازی زمانەوانییەوە،بارگاوی بووە و ھەنووکەش وەک باقی زمانە زیندووەکانی دنیا چووتە ڕیزی علومی زانستی زمانییەوە ))  

بە پێی وتەکانی ھێما زمانی کوردی لە فەوتان ڕزگار بوە و گڕرینگترین سەرەکی ڕزگار بوونی مۆڕفۆلۆژی و سێنتاکسی زمانەوانییە.

لەماوەی ئەم چەند ساڵە کە ھێندێ لە شێعر و وتارە کانی کاک مزەفەر لە گۆڤارەکانی سروە،سیروان،ئاسۆ،ڕۆژھەڵات و ھتد بڵاو بوونەتەوە وە ھەروەھا کاک مزەفەر بە گرتنی خەڵاتی شیعری لە یەکەمین فستیواڵی شیعری کوردستان کە لە خاکەلێوەی 2707ی کوردی بەرانبەر بە 1386ی ھەتاوی لە سنە بەڕێوە چوو توانی خۆی بەباشی بە خاڵکی بناسێنێت.

  

  دیارە کە ھێمای شاعیر وەک ئەرک و ھەرمان لە سەرەتاوە بە نیازی زانیوە لەگەڵ دەزگاکانی چـاپەمەنی و ناوەندەکانی فەرھەنگی – ئەدەبی بە شێوەکانــی ھۆگریی،ئەندامیەتی  و بەرپرسی ھەرمانی فەرھەنگی خۆی بەجێ‌ھێنابوو بۆیە دەڵێت:

((لەو کاتە وە تا ئێستاکە بە پێی ھەرمان و ھەتوانم لە گەڵیانم و ھیواداریشم دۆستان و ھۆگرانی فەرھەنگی – ئەدەبی نەتەوەکەمان،بەتایبەت نووسران و شاعیرانمان،لەم ناوەندانەدا دووری نەگرن و پەیوەندی گرتن بەم ناوەندانەوە بە ئەرک و ھەرمان سەرەکی فەرھەنگی و کولتووری خۆیان بزانن))

مردنی ھێما لە کاتی دەستپێکی کەماڵ و کەماڵ بوونی ئەویش بە وەستانی دڵ لەتەنیایی و لە داوێنی چیادا خەم و پژارەیەکی زۆری بۆ کۆڕی نوسەران و شاعریان و ھەر وەھا بۆ کۆڕی دۆستان و ھاو وڵاتیان بە جێھێشت.

کاک مزەفەری یووسفی کە خۆی بە ناوی شاعری ”ھێما” ناساندوە لە چواری گوڵانی 2709ی کوردی(بەرانبەر بە 1388ی ھەتاوی) ھەشت ڕۆژ پاش‌ئەوەی کە بتوانێ شێعری ئەی موعەللیم پێشکەش بە قوتابیانی بکات دڵی پڕ لە ئەوینی لە لێدان کەوت.

دلێر مريواني/////گلاوێژي 2713



نـاســانـدن(به شی یکه م)

کاک مزەفەر ھەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و نیشتمان فدا کرد،ھەر لە شێعر وتنەوە تاکوو مامۆستایی و یارمەتی ھەژاران و لە ماوەیی ئەم ژیانە کورتەی بە باشی بە چەکی قەڵم خۆی ناساند و ژیانێکی بەرژەوەندی بۆخۆیی نەخشاند.

ھەر چەند لە نێو دێوەزمەی دیکتاتۆردا لە‌ناو چوو بڵام وەک ئستێرەیەکی گەش لە نێو شەوەزنگی یادەکانماندا دەدروشێت و بۆ ڕزگار بوونمان لەو شەوزەنگە ھێمایە.

بەڵێ باسی شاعیرێ دەکەین کە لە ساڵی 2669‌ی‌کوردی بەرانبەر بە1348 ی ھەتاوی لە نێوو کۆمەڵی خەڵکی ھەژار لە گوندی باخان سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان چاوی بە‌‌‌‌ژین ھەڵ‌ھێنا و پاش ماوەیی چوار ساڵ بوو بە دانیشتووی ئەم شارە.

تەمەنی لاوێتی وەک ھەموو لاوە ھەژارەکان وابوو و لە بنەماڵەیەکی ھەژار و کەم دەسەڵاتدا ژیابوو کە دەورانی خوێندەواری بە کار و چەرمەسەری بەرێوە دەبرد تاکوو مەدرەکی لیسانسی زانستی سرووشتی(عـلوم تجربی) لە ناوەندی مامۆستایان وەرگرت.

ھۆی ئاوێتە بوونی لە گەڵ زمانی زگماکی و نەتەوەییدا دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی خوێندەواری و چەرمەسەری، بۆ دەورانـــی  ئەوینـدار بوونی لە گەڵ سرووشت و ھەستی خاوێنی ناسیوناڵیستی بەرانبەر بە رەنج،زام،خـۆشەویستـی و سۆزی نیشتمان.بەڵێ خۆشەویستی نیشتمان،نیشتمانێ کە دیلی دێـوەزمەیــە و چوار دەووری بە دووژمنانی کۆنە پەرەست دراوە بڵام جگە لەوە لە بەرژەوەندی ئامپریالیستی جیھانی و گەورە دۆستانی دووژمنانیشمانا نیە کە ئەم نیشتمانە بە مافــی خۆی بگات و ڕزگار بێت بۆیە پارچە پارچە کراو و ناکۆکی دە خە نە نێوانــی.

ڕۆژ بە ڕۆژ ھەســتی ھونرایەتی و کوردایەتی کاک مزەفەر تۆختر دەبوو تا ئەوەی لە ساڵە کانی 75-74ی ھەتاوی وردە وردە دەستی بە نوسین و وەرگێڕانی کوردی کرد.

 

ھەروەھا کە ساڵگارێکە خەڵکی کورد چاوەڕوانی ھێمایەکی غەم خۆر و دڵسۆز بوون کاک مزەفەر ئەم تامەزرۆیەیی لە کولـێنی بێ ھواڵیەوە ھەڵناو خۆی بە ناوی شیعریی ھێما ناساند.

بڵێ ھێما ئەوکەسەیە کە ویستی مافی پێشێل‌کراوی ئێمە لە ژێر بەردی ناعداڵەتی دەربھێنێ و برینی خەڵکی وڵاتی خاوەن ڕەگەزی کوردی بەمڵھەمیی دڵسۆزی و شیعر سارێژکات.


صفحه قبل 1 صفحه بعد

درباره وبلاگ
به وبلاگ من خوش آمدید
آخرین مطالب
نويسندگان

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 5
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 5
بازدید ماه : 7
بازدید کل : 147
تعداد مطالب : 10
تعداد نظرات : 2
تعداد آنلاین : 1

Click Here To Navigate